کریملن: وادەی دیداری پوتن و ئەردۆغان دیاری نەکراوە

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) رایگەیاند، هیچ وادەیەک بۆ دیداری ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دیارینەکراوە.

دیمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا راشیگەیاند، بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەیە و ئەگەری دیداری سەرۆککانی تورکیا و رووسیا هەیە، بەڵام تا ئێستا کات و شوێنی دیدارەکە دیارینەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، 7ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا، مانگی داهاتوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک و لەناویاندا درێژکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێلە بۆ سێ مانگ، سەردانی رووسیا دەکات.

ئەم دیدارەی ئەردۆغان لەگەڵ پوتن، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر پوتن، سەرۆکی ئۆکرانیا دێت، کە دواتر لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ زێلێنسکی لە ئیستانبوڵ ئەردۆغان گوتی: “پەیوەندی تەلەفۆنی زۆرمان لەگەڵیدا (زێلێنسکی) ھەبووە و دەشبێت، لە بەرامبەر پێشھاتەکاندا، دۆستایەتی تورکیا و ئۆکرانیا لە ھەموو روویەکەوە بەھێزتر بووە، لەو شەڕەدا کە لە رۆژی 500ـەمینی دایە، گەلی ئۆکراینا بەرگری لە یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی وڵاتەکەیان دەکەن، ئێمە ھەموو ھەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ رێگریکردن لە جەنگەکە لەو ساتەوەختەی کە مەترسی سەرھەڵدانی ململانێکان دەستیپێکردبوو”.