چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئاگر لە كارگەیەكی غازی عەنتاب كەوتەوە

هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگری كارگەیەكی بەرهەمهێنانی پێداویستی پزیشكیی لە پارێزگای غازی عەنتاب بەردەوامە.
بە هۆكارێكی نەزاندراو لە بەشی كۆگای كارگەیەكی دروستكردنی پێداویستی پزیشكیی لە پارێزگای غازی عەنتاب، ئاگركەوتەوە.
دەستبەجێ تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەیان دا.
10 كارمەندی كارگەكەش كە بەهۆی دووكەڵی ئاگەكەوە تەنگەنەفەس بووبوون، گەیەندرانە نەخۆشخانە.
تیمەكانی ئاگركوژێنەوەش بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە و رێگریكردن لە تەشەنەكردنی.