دادگای باڵای سعوودیە داوای لە هەموو موسوڵمانەکانی شانشینی سعوودیە کرد، چاودێری بینینی مانگی “زولحەجە” بکەن لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 29/11/1444 کە بەرامبەرە بە 18/6/2023.
دادگای باڵای سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، رۆژی یەکشەممە 1/11/1444، بەرامبەر بە 21/5/2023 زایینی، یەکەم مانگی “زولقەعدە”بووە، بۆ ئەمساڵ لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای باڵا.
دادگای باڵای سعوودیە داوای لەو موسڵمانانە کرد، ئەگەر مانگیان بە چاو بینی یاخود بە تیلسکۆب، ئەوا راپۆرت بدەنە نزیکترین دادگا، شایەتی خۆیان پێشکەش بکەن یان پەیوەندی بکەن بە نزیکترین ناوەندەوە بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن بگەنە نزیکترین دادگا.
راگەیەندراوەکە، باسی لە گرنگی بەشداریکردنی ئەو کەسانە کردووە، کە دەتوانن لەو لیژنانەدا ببینن کە لە ناوچەکاندا پێکهێندراون بۆ بەشداریکردن لەم بابەتە گرنگە و سوودگەیاندن بە هەموو موسڵمانان.
ناوەندی نێودەوڵەتی ئەستێرەناسی کە بنکەکەی لە ئەبوزەبیە پشتڕاستی کردەوە، کە بینینی مانگ لە رۆژی یەکشەممە، 18 حوزەیران بە بەکارهێنانی تەلیسکۆب دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە 19ی حوزەیران یەکەم رۆژی “زولحەجە” بێت لە زۆربەی وڵاتان، سێشەممە 27ی حوزەیران پشووی عەرەفات دەبێت و چوارشەممە 28ی حوزەیران، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2023، لەلایەن چەند وڵاتێکەوە راگەیەندرا، لە کاتێکدا کۆمەڵەی ئەستێرەناسی لە سعوودیە رایگەیاند، جەژنی قوربان لە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران تاوەکو یەکەم شەممە، 1 تەمموز دەبێت.
پەیمانگای نیشتمانی میسر بۆ توێژینەوەی ئەستێرەناسی و جیۆفیزیکی رایگەیاند، جەژنی قوربان لە میسر رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران دەبێت.