ئیمانوێل ماکرۆن: رۆژئاوا دەبێت ئاسایشی ئۆکرانیا مسۆگەر بکات

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، رۆژئاوا دەبێت ئاسایشی ئۆکرانیا مسۆگەر بکات، بەڵام پێویستە پێشبینی رووبەڕوونەبوونەوەی لەگەڵ رووسیا بکات و هاوسەنگییەکی بەردەوامی هێز بنیات بنێتەوە.

زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی رەخنەیان لە ماکرۆن گرت لەسەر لێدوانەکانی گوتیان: پێویستە ئەو شتانە بدرێت بە ئۆکرانیا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ئیفلیجکردنی سوپای رووسیا، بۆ ئەوەی چیتر نەتوانێت هەڕەشە لە دراوسێکانی بکات.

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، بە رۆژنامەی واشنتن پۆست،ی راگەیاند، پێموایە دانوستان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا هیچ سوودێکی نییە.

کایل هاینز، شرۆڤەکاری سیاسی ئەمەریکی گوتی: ئەمەریکا هاوپەیمانەکانی پێویستە بۆ هەر دانوستانێکی  لەگەڵ رووسیا، کاریگەری رۆژئاوا گەورەتر دەربخات، کە لە ئەنجامی لاوازی رووسیادا دروست دەبێت و دەتوانێت ئاشتی ئاسان بکات.

هاینز ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە رووسیای وێران کردووە، سەربازییەکەی لەت و پەت بووە و ئابوورییەکەی لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆڕاگری لە بەرامبەر سزاکاندا هەیە، بەڵام بەهۆی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی و گەندەڵی ناوخۆییەوە بەردەوام دەبێت لە دابەزین، ئەم کاریگەریانە بەهۆی پیربوونی دانیشتووان و کۆچی بەرفراوانی گەنج و خوێندەوارەکانی رووسی خراپتر دەبن.

هاینز دەشڵێت: ئەمە کارەساتێکە کە رووسیا بەسەر خۆیدا هێناوە، هەروەها دەرفەتێکیشە بۆ رۆژئاوا.

گرتنەبەری تێڕوانینێکی فراوان بۆ دانوستانی کۆتایی لەگەڵ رووسیا، چەندین سوود و دەرفەتی بۆ دەڕەخسێنێت، یەکەم، رووسیا ئەمڕۆ لە لاوازترین خاڵدایە لە ماوەی دەیان ساڵدا، ئەمەش کاریگەرییەکی فراوان و بێ وێنەی بە ئۆکرانیا و ئەمەریکا و رۆژئاوا دەبەخشێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیستغلالکردنی دەرفەتی دانوستان لەسەر فراوانترین مەرجەکان، لە کاتێکدا کە ئاسایشی ئۆکرانیا ئەولەویەتێکی گرنگە، بەڵام ئەمەریکا پێویستە هەوڵی بەکارهێنانی ئەم کاریگەرییە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە داڕشتنی بیناسازییەکی ئاسایشی ناوچەیی بەردەوامتر و سەقامگیرتردا بدات.

دووەم: مەودای فراوانتری دانوستانەکان سوودی گرنگ پێشکەش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا بە مەرجی لەبار.

بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە، هاینز پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەدانوستانەکاندا و لە وەڵامی کشانەوەی رووسیا لە ئۆکرانیا، هەروەها ئیمتیازاتەکان لەوە زیاتر لەبەرچاو بگرن کە هێزەکانی رووسیا گەرەنتی دەکات، ئەمەش رەنگە راگرتنی فراوانبوونی ناتۆ لەخۆ بگرێت.

کایل هاینز دەشڵێتبە گشتی پاداشتەکان زۆر کەمتر دەبن لەو تێچوونانەی کە رووسیا لەم شەڕەدا داویانە، لە راستیدا هۆکاری سەرەکی کە ئەمەریکا دەبێ بیر لە دانوستانی بەرفراوان بکاتەوە، لە کاتێکدا رووسیا لاوازە، ئەو ئیمتیازاتانە کەمدەکاتەوە کە دەتوانێت هیوای سەرکەوتنی هەبێت، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە تێچووی گەورەی هێرشەکەی زۆر لە سوودەکانی زیاتر دەبێت.

هاینز جەختی لەوە کردەوە کە رووسیا چ ڕۆژئاوا پێیان خۆش بێت یان نا، لە درێژەی هەر سیستەمێکی ئەمنی ئەوروپیدا قسەیەکی بەهێزی هەیە، بۆیە ماکرۆن تا ڕادەیەکی زۆر راستی دەکرد.

هاینز لە کۆتایی شیکارییەکانیدا گوتی: لاوازی رووسیا دەرفەتێکی ناوازە دەخاتە روو بۆ کارکردن بۆ سیستەمێکی ئاسایشی ناوچەیی کە زۆر لەبار بێت بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و ئۆکرانیا، گوتیشی: دەبێت ئامادەبین بۆ ئەوەی هەر کات دەرفەتەکە سەرهەڵبدات بقۆزینەوە.