دەسەڵاتدارانی ویلایەتی مۆنتانای ئەمەریکا بە یاسایەک ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک قەدەغە دەکەن و رایانگەیاند، لەمەودوا تیک تۆک لە ویلایەتەکەیان کار ناکات.
گریگ جانفۆرتی، حاکمی ویلایەتی مونتانای ئەمەریکا رایگەیاند، یاسایەکیان بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک دەرکردووە و لەمەودوا ئەو ئەپڵیکەیشینە لە ویلایەتەکەیان کارناکات.
ویلایەتی مۆنتانا یەکەم ویلایەتی ئەمەریکایە کە ئەپڵیکەیشینی تیک تۆک قەدەغە بکات.
پێشتریش دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەکارهێنانی تیک تۆکیان لە فەرمانبەرانی حکومەت قەدەغە کردبوو.
بەشێك لە ئەمەریکییەکان ترسیان هەیە لەوەی چین لە رێگەی تیک تۆکەوە کاریگەرییەکانی لەسەر خەڵکی وڵاتەکەیان زیاتر بکات و بۆ کاری هەواڵگریش بەکاری بهێنێت.