ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاند لەهەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە و بڕیاردراوە یەکشەممە 28ی ئایار گەڕی دووەمی دەنگدان بەڕێوەبچێت.
دوای ئەوەی رێژەی 100٪ـی دەنگەکان جیاکرانەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا 49.51؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو لەسەدا 44.88؛ سینان ئۆغان لەسەدا 5.17 و موحەڕەم ئینجە لە سەدا 0.44 دەنگیان بە دەست هێناوە. بەو پێیەش هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار چووە گەڕی دووەم.
رۆژی یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام بوو و هەزار و 94 بنکەی دەنگدان ئامادەکراون و لە 156 وڵات و نوێنەرایەتی تورکیا سندووقی دەنگدان دانراون.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28مین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشداربوون، سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کێبڕکێیان كرد.