داهاتی گەشتیاری لە تورکیا بە رێژەی سەدا 32.3 لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، داهاتی گەشتیاری لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 8 ملیار و 690 ملیۆن دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە، کەرتی گەشتیاری بە سەرچاوەیەکی گرنگی راکێشانی سەرچاوەی دراوی قورس بۆ وڵاتەکە دادەندرێت.
لە لایەکی دیکەوە، دوای داکەوتنی بەهای لیرە، یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکە لە چەند ساڵی رابردوویدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.