شای هۆڵەندا لەگەڵ مسڵمانانی دانیشتووی شاری دێنهاخدا بەربانگی کردەوە

شا ویلم ئەلێکساندەر پاشای هۆڵەندا، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە لە بەربانگ بەشداری کرد لە ناوەندێکی کۆمەڵایەتی لە شاری دێنهاخ، ئەو ژەمە خواردنەی کە بە شێوەیەکی نەریتی دوای ڕۆژێک لە ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا دەخورێت و بە خورما و شیر دەست پێدەکات.

کۆی گشتی نەوەد کەس بەشدارییان لە خوانەکەدا کرد، کە باکگراوند و ئایینی جیاوازیان هەبوو؛ سەرۆکی شارەوانی، پاشان چووە ناو گفتوگۆی جۆراوجۆر لەگەڵ ئامادەبوواندا و گوتی گرنگە ئێمە هەموو لە وڵاتی هۆلەندا کولتووری یەکتر بناسین و ڕێزی لێ بگرین بەتایبەتی ئەوانەی میوانداری ئەم خوانە بووە. گرنگە لە نەریتی یەکتر تێبگەین.
ئەمە یەکەم جار نەبوو کە پاشا بەشداری لە ئیفتارێکدا بکات، لە ساڵی ٢٠١٩ هەمان کاری لە ناوچەی ترانسڤاڵ لە دانهاخ کرد.