لە لوبنان رووداوی ئەمنی و تاوانەکان زیادیکردووە

ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنان لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین ئاژاوەی ئەمنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، تاوان و دەستدرێژی بە شێوە و رێگەی جۆراوجۆر تۆمار کراوە.

رۆژی شەممە، 15ی نیسان 2023، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی رایگەیاندووە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە نیوەی شەودا، تەرمی هاووڵاتییەکی لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی زۆک میکایل، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزیەوە، کە تەقەی لە سەریدا هەبووە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد بۆ زانینی بارودۆخەکە.

لەلایەکی دیکەوە، کەسانی نەناسراو تەقەیان لە دوو گەنجی شارۆچکەی مەشغارە لە رۆژئاوای بەقاع، لەسەر رێگای پارکەکانی عەین زەرقا کردووە، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەو ناوچەیەی ئاژاوەو ناکۆکی تێدا بڵاوبووەتەوە، لە ژێرکۆنترۆڵی “حزبوڵڵا” و “بزووتنەوەی ئەمەل”ە

عەلی قەبلان، نوێنەری بزووتنەوەی ئەمەل، لەبارەی ئەو تاوانە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: ئەوەی بەسەر هەردوو براکە، عەلی و موحسین عەماردا هات، بە هەموو مانایەک تاوانە، سەپاندنی سزایەکی دادپەروەرانە بەسەریاندا بۆ ئەوەی ئەم رێگایە رابگرن کە پەیوەندی بە بەها و ئەخلاق و ئاینەوە نییە.

هەوەها چەند مانگێک لەمەوبەر دوو گەنجی یەک خێزان کرانە ئامانج لە ئەنجامی ناکۆکی لەسەر فرۆشتنی ئاژەڵدا.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە لە رووداوێکی دیکەدا، لە شەودا ناکۆکییەک لەناو باڵەخانەیەکدا لە زووق میکائیلی باکووری چیای لوبنان، لە نێوان دوو برادا روویداوە، کاتێک یەکێکیان تفەنگی ئاراستەی براکەی تەقاندووە، بەو هۆیەوە کوشتوویەتی، دواتر بەپەلە هێزە ئەمنییەکان و بەڵگەی پزیشکی دادوەری چوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردووە.

بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختە کۆمەڵایەتیەی لوبنانیەکان دووچاری بوونەتەوە، رۆژانە رووداوەکانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل لە لوبنان تۆماردەکرێن، بەو هۆیەوە، وەزیری ناوخۆ لە حکومەتی چاودێر، بەسام ئەلمەولاوی، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پشتڕاستی کردەوە، کە دۆخی ئەمنی لە لوبنان سەقامگیرە.

گوتیشی: “دۆخی ئەمنی لە لوبنان سەقامگیرە، سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجەی وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، هێزە ئەمنییەکان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە تەقەکردن، بێ جیاوازی، پرسی ماتۆڕسکیل، و چەکی کۆنترۆڵ نەکراو، بۆ ئەوەی شتەکان بە باشی بەڕێوەبچێت.