پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

چین هۆشداری توند ده‌داته‌ جوداخوازه‌كانی تایوان

 

چین له‌ڕێگه‌ی مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌ریاییه‌كه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ سه‌به‌خۆخوازه‌كانی تایوان.

گوتەبێژی نوسینگەی کاروباری تایوان لە وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، ئامانج لە مانۆڕە سەربازییەکانیان لەگەرووی تایوان ناردنی هۆشداری توند بووە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لایەنگری سەربەخۆی تایوان دەکەن.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، چو فی لیان گوتەبێژی نوسینگەی کاروباری تایوان لە وەزارەتی دەرەوەی چین راشیگەیاند، سوپای چینی نیشتیمانی رێكکاری توندی گرتووەتەبەر بۆ ئاگادارکردنەوەی هێزە بیانییەکان بەوەی دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی چین نەکەن.

لەبەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی تایوان بڵاویکردەوە، چین بەمەبەستی چالاکی ئاسمانی سنووری باکووری نیمچە دوورگەی تایوانی بەزاندووە.