شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ئەمساڵ ئافرەتێک سەرکردایەتی لوتکەی ئافرەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فۆربیس دەکات

گۆڤاری فۆربیس رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، شازادەی سعوودیە “نورە بنت فەیسەڵ ئال سعودی” راسپێردراوە بۆ سەرۆکایەتی “لوتکەی ئافرەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فۆربیس”، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 21 تا 23ی ئایار، لێهاتووترین و بە تواناترین ئافرەتانی جیهان لە ریاز کۆبکاتەوە.

خلود ئەلعومیان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرنووسەری گۆڤاری فۆربیسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت، هەڵبژاردنی شازادە نورە بنت فەیسەڵ ئال سعود لەبەرئەوەبوو، چونکە ئەو گەنجێکی نمونەییە، بەو پێیەی کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی رۆشنبیری و گەشتیاری لە سعوودیە، هەروەها ئەو یەکێکە لە ئافرەتە ماندووەکان بۆ پشتگیریکردن و بەهێزکردنی ئافرەتان لە هەموو کەرتەکاندا.

لای خۆیەوە شازادە نورە دەڵێت، “شانازییەکی گەورەیە کە سەرۆکایەتیی لوتکەی ئافرەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فۆربیس لە ریاز دەکات”، گوتیشی، بەو دەرفەتە ئومێدبەخشانەی کە ئێستا لە سعوودیە هەیە، ئیلهامبەخشن بە ئافرەتان بۆ ئەوەی لە یەک شوێن پێکەوە بین بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان، بۆ ئەوەی بتوانین پێشبکەوین”.

شازادە نورە بنت فەیسەڵ ئال سعود لە ساڵی 2022 ماڵی رۆشنبیری نێودەوڵەتی دامەزراند، وەک دامەزراوەیەکی سعوودی تایبەتمەند لە بواری راوێژکاریدا کە گرنگی بە رۆشنبیری و داهێنان و بازرگانی  دەدات، هەروەها یەکەم هەفتەی مۆدەی سعوودیە لە مانگی نیسانی 2018، رێکخست.

لەم چوارچێوەیەدا سەرنووسەری گۆڤارەکە دەڵێت، “ناتوانرێت بەهای کۆمەڵگەیەکی بەهێز بە کەم سەیر بکرێت و ئەمەش ئەو دروشمەیە کە دیدگاکەمان دەباتە پێشەوە بۆ کۆکردنەوەی ئیلهامبەخشترین سەرکردەکان لە جیهاندا بۆ ژنان 2023”.

لە لوتکەکەدا کۆمەڵێک ژن وتاربێژ بەشداری دەکەن، لەوانە: کەشتیوان لەمی ئەلعرێمان، ئەکتەر ماگی بو غسن، مۆدێل و چالاکوان حەلیمە عەدەن،یوسرا ماردینی مەلەوان،  گۆرانیبێژ دالیا موبارەک، دانیا عەقیل شۆفێری ئۆتۆمبێلی وەرزشی.