به‌گوێره‌ی ئه‌و داتا فه‌رمییانه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ساڵی ڕابردوو ئه‌ڵمانیا زۆرترین ڕێژه‌ی تۆماركردنی كۆچبه‌رانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان تۆمار كردووه كه زیاتر بووه له 3 ملیۆن كه‌س.
نووسینگه‌ی ئاماری فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كردۆته‌وه: ته‌نیا له ساڵی 2022 كۆی گشتی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هاتوونه‌ته خاكی ئه‌ڵمانیا بریتین له 3.08 ملیۆن كه‌س.
بڵاویشی كردۆته‌وه: ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی هاتنی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ڵمانیا پێوانه‌ییه و یه‌كه‌مجاره له دوای ساڵی 2007 ئه‌م ڕێژه‌یه بێته ئه‌و وڵاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌م 3 ملیۆن كۆچبه‌ره، ڕێژه‌ی 1.01 ملیۆن هاووڵاتی و ئاواره‌ی ئۆكڕانین كه له ترسی جه‌نگ وڵاته‌كانیان جێهێشتووه، له ڕێژه‌ی دووه‌میش هاووڵاتییانی سووری دێن كه ژماره‌یان 674 هه‌زار كه‌س بووه.
دوای هاووڵاتییانی ئۆكڕانی و سووری، كۆچبه‌رانی ئه‌فغانیش له پله‌ی سێیه‌م دێن به 286 هه‌زار كه‌س، دوای ئه‌ویش كۆچبه‌رانی عێراقی دێن كه پارساڵ 211 هه‌زار كه‌س ڕوویان له ئه‌ڵمانیا كردووه، دوای ئه‌وانیش هاووڵاتییانی تورك و ڕووس و وڵاتانی تر دێن.