کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەرەنسی ئاشكرایكردووه، کۆمپانیاکەیان چاوهڕوانن ئەو گرێبەستەی لە ساڵی 2021 لەگەڵ حكومهتی پێشووی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە لە عێراق ئهنجامدراوه به بههای زیاتر له 27 ملیار دۆلار جێبهجێ بكهن.
پاتریک پویانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری كۆمپانیاكه ئاماژەی بەوەداوه حکومەتی پێشوو پێداگری لەسەر خاوەندارێتی 40%ی پڕۆژەکە دهكرد کە لەسەری رێکنەکەوتبوو، بهڵام تا ئێستا لە هەڵوێستی حکومەتی نوێی عێراق تێناگەن.
گوتیشی، مانگی رابردوو هەوڵیانداوه پەیوەندی به حکومەتی عێراقهوه بكهن، بهڵام هیچ وەڵامێکی فەرمیان دەستنەکەوتووه.
سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیز رایگەیاند، عێراق بەشێکی سەرەکییە لە گرنگیدانی کۆمپانیاکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆتال ئینێرجیز” بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێت و دەیەوێت پشکەکانی 40٪ بۆ 50 بمێنێتەوە.