دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە حكومه‌تی سووریا لەم دواییانەدا هه‌ڵمه‌تی دەستگیرکردنیان چڕتر كردووه‌ته‌وه لە دیمەشق و دەوروبەری، هه‌روه‌ها بەرپرسانی ئه‌و ده‌زگایانه بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان له به‌رامبه‌ر ئازاد كردنیان، ئه‌م كارە ده‌كه‌ن.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند، ماوەی چەند مانگێکە ژمارەی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی سووریا لە بازگەکانی دیمەشق و دەوروبەر زیادیکردووە، هەروەها پشکنینی چڕ ده‌كه‌ن لەسەر کارتی گه‌شتیارانی ناوخۆ و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی گشتی و شۆفێرانی ماتۆڕسکیل و پاسکیل.
ئه‌و ده‌زگایانه گەنجان و کەسانی مێرمنداڵ دەستبەسەر ده‌كه‌ن و دەیانبەن بۆ مەفرەزە ئەمنییەکانی نزیک لە بازگەکان، سەرچاوە مەدەنییەکان لە دیمەشق به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌یان گووتوه، زیادبوونی ئەو هەڵمەتانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه، بۆ دەوریەی ماڵان و دەستگیرکردنی گەنجان و پیاوان و بەساڵاچووان و تەنانەت کچان و ژنانیشەوە ئەنجام دەدرێن.
هاووڵاتییه‌كی سووری به‌ناوی (م،ر) به شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی هه‌موو رۆژێك پێش خۆرئاوابوون له‌سەر كار ده‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام رۆژێك دواكه‌وت منیش په‌یوه‌ندیم به هاورێكه‌یه‌وه كرد، ئه‌ویش گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كانی بازگه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بە مەبەستی لێپرسینەوە لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی کوڕەکەی و هەوڵدان بۆ ئازادکردنی چووه‌ته بازگه‌كه، به‌ڵام ئه‌فه‌سه‌رەكان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كوڕه له‌لای ئه‌وان ده‌ستگیر كرابێت.
رۆژانە زۆرێک لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی دیمەشق باس لە دەستبەسەرکردنی گەنجان دەکەن، لە لایەن خاڵە ئەمنییەکانەوە بەهۆی ئەوەی ناویان تۆمار نەکردووە لە خزمەتی ناچاری لە سوپای ئاسایی‌دا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، کە زۆرێک لەو دەستگیرکراوانە به بڕی 100 تا 150 هه‌زار لیره‌ی سووری ئازاد ده‌كرێن.
پارێزەرێک بۆ ئەشرق ئەلئەوسەت باسی لەوە کرد، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیان و گوزه‌ران، بەشێک لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا، له لایه‌ن كه‌س و كاره‌كانیانه‌وه له ده‌ره‌وه پارەیان بۆ حه‌واڵه ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی رۆژانە دەزگا ئەمنییەکان خەڵک لەو کەسانە دەستگیر دەکەن، وەزارەتی ناوخۆش دەستگیرکردنی ئەو جۆرە کەسانە بە تۆمەتی کارکردنی نایاسایی لەگەڵ حەواڵەکردن راگه‌یاندووه، بەو پێیەی ئەو پارەیەی لەبەردەستیاندایە دەستی بەسەردا گیراوە، هه‌روه‌ها سزای زیندانیکردن و سزای دارایی بەسەردا سەپێنراوە كه به‌ده‌یان هه‌زار دۆلار و ده‌یان هه‌زار لیره‌ی سوورییه.