هێزهكانی ئۆكرانیا رایانگهیاند، شەوی رابردوو 13 فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی رووسیای دروستكراوی ئێرانیان خستووهته خوارهوه، بهرتانیاش دهڵێت: له 15 شوباتهوه رووسیا فڕۆكهی ئێرانی بهكار نههێناوه.
هێزهكانی بهرگری ئاسمانی ئۆكرانیا رایگهیاند “شهوی رابردوو له كۆی 15 فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی رووسیا كه دروستكراوی ئێران بوونه، 13 فڕۆكهیان لهلایهن ئۆكرانییهكانهوه خرانه خوارهوه”.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022، کیێڤ باس لەوە كرد، رووسیا به چهكی دروستكراوی ئێران سهدان هێرشی كردووهته سهر ئۆكرانیا، ئهمهش بهرلهوهی ئێران رایبگهینێت، كه فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی بۆ رووسیا دابین كردووه.
پێشتر پێگهی ئاکسیۆس، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رووسیا بۆ سهر ئۆکرانیا رهوانهی رووسیا كراون.
مۆسکۆ ئەم فڕۆکانەی بەکارهێنا بۆ به ئامانجگرتنی وێستگەکانی وزە و ژێرخانی مەدەنی، ئەمەش بووههۆی ئهوهی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا سزا بەسەر تاراندا بسەپێنن.
سەرەتا ئێران رایگەیاند، هیچ پلانێکی نییە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە رووسیا، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا بەڵگەکان دەرکەوتن کە رووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید-136ی دروستکراوی ئێران لە ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت، لەو کاتەدا تاران دانی بەوەدانا کە فڕۆکەکانی بە رووسیا فرۆشتووە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە نوێترین زانیاری هەواڵگرییدا رایگەیاندووە، “له 15 شوباتی 2023وە هیچ راپۆرتێک نەبووە کە رووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا”.