کۆمپانیای راوێژکاری ماکینزی لە ئەڵمانیا لێكۆڵینهوهیهكی ئهنجامداوه و دهڵێت: رەنگە تا ساڵی 2025 ئهڵمانیا تووشی کەمی کارەبا ببێتەوە، بە نزیکەی 4 گیگاوات.
رۆژنامەی وێڵت ئام سۆنتاگ، ئاماژهی بە توێژینەوەکە داوهو دهڵێت، “بەکارهێنانی کارەبا لە زیادبووندایە، بەڵام وێستگەی کارەبای متمانەپێکراو قۆناغ بە قۆناغ لەناودەبرێن.
کۆمپانیای راوێژکاری ماکینزی ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەڵمانیا ناتوانێت بهمنزیكانه خواستی کارەبا لە سەرچاوەکانی خۆیەوە دابین بکات: دهشڵێت “بەپێی ئەم حیساباتانە، لە ئێستاوە تا ساڵی 2025 مەترسی کورتهێنانی چوار گیگاوات كارهبا هەیە، کە تا ساڵی 2030 بۆ 30 گیگاوات بەرز دەبێتەوە”.
رۆژی 9ی شوباتی 2023، گریگۆری گۆیاش، سەرۆکی ئیدارەی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، رایگەیاند، ئەوروپا گەورەترین زیانی بههۆی قەیرانی ئۆکرانیا بهركهوتووه.