گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یامی بۆ ئێران ناردبێت له رێگه‌ی عێراقه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا داوای زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمی كردبێت.
نید پرایس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێمه هیچ په‌یامێكمان به فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیانی نه‌ناردووه، ده‌شڵێت: به‌رپرسانی ئێرانی ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌وەمان بده‌نه‌وه كه بۆ به‌رده‌وامن لە ناڕاستی.
گوتهبێیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكرده‌وه: “ئێمه هیچ په‌یامێكمان نه‌ناردووه بۆ ئێران، بۆچی به‌رپرسانی ئێران ده‌یانه‌وێت جیهان بخه‌ڵه‌تێنن”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئه‌میر حوسێن عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ر له‌وه‌ی بچێته جنێف، له تاران گوتی: هاوتا عێراقییهكهم په‌یامێكی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پێداوم، كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی.