دوای ته‌واوبوونی دیاركردنی واده‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2023، لیژنه‌ی نۆبڵی نه‌رویجی 305 كاندیدی بۆ خه‌ڵاته‌كه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی واشنتن پۆست، لیژنه‌كه ناوی كاندیده‌كانی ئاشكرانه‌كردووه، كه پێكهاتووه له 212 كاندید و هه‌روه‌ها 93 رێكخراو، ده‌شڵێت: ئه‌مساڵ به‌راورد چوار ساڵی رابردوو، ژماره‌ی كاندیده‌كان كه‌مترین رێژه‌یه.
لیژنه‌كه، كه باره‌گای فه‌رمی له ئۆسلۆیه رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو ژماره‌ی كاندیده‌كان 343 كاندید بوو، ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متربووه له‌وانه‌ی خۆیان تۆمار كردبوو له ساڵی 2019 .
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له 8 ساڵی رابردوو ساڵانه ژماره‌ی كاندیده‌كان له 300 كاندید كه‌متر نه‌بووه، له ساڵی 2016 ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد، كه 376 كاندید خۆیان تۆماركردبوو.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی له ئۆسلۆ كارده‌كات بۆ دیاری كردنی كاندیده‌كان، بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ماوه‌ی 50 ساڵه به‌نهێنی كارده‌كات و كاندیده‌كان دیاری ده‌كات.
كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی گه‌وره ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ خه‌ڵاته‌كه وه‌كو، سه‌رۆكی وڵاتان، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی خزمه‌ت ده‌كه‌ن، مامۆستایانی زانكۆ، به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، خاوه‌ن خه‌ڵاته‌كانی پێشووتری نۆبڵ و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه.
لان ماری نگوین بێرگ، په‌رله‌مانتاری نه‌رویجی له پارتی سه‌وز، چالاكوانه‌كانی كه‌شوهه‌وا، گریتا تونبێرگی سویدی، و ڤانێسا ناكاتێ-ی ئۆگه‌ندایی بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ی له وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، كاندید كراون.
تونبێرگ تاوه‌كو ئێستا چوار جار پاڵێوراو بووه، كه‌ساڵی رابردوو خه‌ڵاته‌كه به‌خشرایه چالاكوانانی مافی مرۆڤ له ئۆكرانیا و رووسیا و بیلاروس.
هێنریك ئۆرداڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی له ئۆسڵۆ، لیستێكی كورتی پێشكه‌ش كردووه، كه ناوی چالاكوانانی مافی مرۆڤی تێدایه کاندیدی كردون، ئه‌وانیش، نێرگز محه‌ممه‌دی ئێرانی و چالاكوانی ئێرانی له بواری مافی مرۆڤ، مه‌حبوبه سیراج چالاكوانی مافی ئافره‌تانی ئه‌فغانستان و نوێنه‌ری میانمار له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئۆرداڵ راشیگەیاندووە، ئه‌مساڵ 75 ساڵ به‌سه‌ر جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه لیسته‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگیدانه به به‌رگریكاران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ.
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج دابه‌ش ده‌كرێت و خه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ش له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه له 10 ی كانوونی دووه‌مدا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی نۆبڵ له ساڵی 1896، خه‌ڵاته‌كه‌ش بریتیه، له بڕوانامه و مه‌دالیایه‌كی زێڕ و یه‌ك ملیۆن دۆلار.