ەهۆی سەختی ژیانەوە، ماوهی مانگێكه دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی فەرمانبەرانی کارگێڕی گشتی لوبنان مانگرتنیان دەستیپێکردووه، كۆمهڵهكه راشیگهیاند، تا ئێوارەی رۆژی هەینی داهاتوو مانگرتنهكهیان بەردەوام دەبێت، بەمەرجێک لەبەر رۆشنایی پێشهاتەکان حكومهت بڕیاری پێویست بدا.
کۆمەڵەکە داوای پەسەندکردنی پلاتفۆرمێکی جێگیر بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەکات بە نرخی دۆلار، كه مووچەکانیان بە دۆلار وهربگرن، ههروهها لەگەڵ دابینکردنی مافی خەواندن لە نەخۆشخانە و دەرماڵەیەکی گواستنەوەی بەنزین بۆ گواستنەوەی فەرمانبەر بۆ شوێنی کارەکەی.
فهرمانبهرێكی تهمهن 41 ساڵ بهناوی( جاد)، دهڵێت: من نهچوومهته سهركار وهك ناڕهزایهتیهك و پابهند بوون به مانگرتنهكهوه.
گوتیشی: مووچه چیتر بەس نییە بۆ دەستەبەرکردنی نان بۆ خێزانەکەم و رووناکی بۆ ماڵەکەم”، لەکاتێکدا حکومەت کە لەڕووی داراییەوە نەگەیشتووەتە ئاستێک کە فەرمانبەران بتوانن خۆڕاگر بن و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە 5 ملیۆن لیرهوه دەستپێدەکات كه دهكاته (60 دۆلار)، هەروەها زۆرترینی دەگاتە 21 ملیۆن لیره (262 دۆلار) بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک (واتە بەڕێوەبەرە گشتیەکان)، ههروهها مووچەی فەرمانبەرانی پلە سێ کە گەورەترین پۆلی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی پێکدەهێنن، لەنێوان 6.6 ملیۆن لیره (82 دۆلار) بۆ 13 ملیۆن لیرە (165 دۆلار)ە.
حکومەت، لەژێر فشاری مانگرتنەکەدا، هەوڵدەدات رێگەکانی دەربازبوون بدۆزێتەوە.
دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی نەجیب میکاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، رێککەوتن کرا کە وەزارەتی دارایی راسپێردرێت بۆ ئامادەکردنی دیدگایەکی سەرەتایی سەبارەت بە دەرماڵەیەکی زیادە کە دەدرێت بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و دەرماڵەی گواستنەوە، بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لە دانیشتنێکی نزیک لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت.
کۆی گشتی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی مانگرتوو لە لوبنان دەگاتە 90 هەزار و 689 کارمەندی ژن و پیاو بەدەر لە هێزە سەربازییەکان و کارگێڕان و فەرمانبەران و بەڵێندەرەکانیش دەگرێتەوە.
ههروهها لە ماوەی ساڵی 2022دا هەزار و 188 فەرمانبەر لە بەشە فەرمییەکاندا کارەکانیان بەجێهێشتووە، ئەمەش بەهۆی کاردانەوەی قەیرانەکەوە بووە، لەکاتێکدا ژمارەی خانەنشینەکان ساڵانە نزیکەی 300 کەسە.