توركیا: كتێبی ئه‌ستیری یه‌هوودییه‌كان پارێزراوه‌

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە، کە میدیا ئیسرائیلییەکان سەبارەت بە دەستنووسە مێژووییەکانی “کتێبی ئەستير” وروژاندوبيان، كه له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری دیلۆكی سه‌ر به‌ شاری هاتای‌ كتێبی یه‌هوودییه‌كان رووخا، ده‌گوترێت، تیمی گەڕان و فریاگوزاری ئیسرائیل ئه‌و ده‌ستنووسه‌یان بردووه‌.

رۆژی دووشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: پەرتووکەکان (دەستنووسەکانی ئه‌ستیر) لەلایەن سەرۆکی حاخاماكانی تورکیاوە ده‌پارێزرێن،  ئێمە کنێسی ئه‌نتاكیا لەگەڵ هەموو شوێنەوارە تۆمارکراوەکانی دیكه‌ کە زیانیان بەرکەوتووە دەگەڕێنینەوە، به‌خێراترین كات كارده‌كه‌ین بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌رستگای یه‌هوودییه‌كان.

راشیگه‌یاند، ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەکانی (یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوت) و(گیرۆزالم پۆست) و (وای نێت) و( وزاكا)دا بڵاوکراونەتەوە، رایانگەیاندووە، کە لە کاتێکدا تیمی فریاگوزاری ئیسرائیل لەنێو داروپەردووەکانی شاری دیلۆك دا دەگەڕان دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکە، بەو هیوایەی رزگاربووان بدۆزنەوە کە لەژێرەوە گیریان خواردووە، پیاوێکی جولەکە له‌ پیرە پیاوێک نزیک بووه‌ته‌وه‌، بینی  شتێکی ناوازەی بەدەستەوەیە، دەرکەوت کە دەستنووسەکان (کتێبی ئەستیر)ن کە مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە دوو سەدە دەگەڕێتەوە، کە پێش کارەساتەکە لە کەنیسەی ناوچەکەدا هەڵگیراون.

میدیا ئیسرائیلییەکان ده‌شڵێن: “ئەو پیاوە جووله‌كه‌ توركیه‌ بە داواکارییەکی نائاسایی نزیک بووەته‌وه‌ لە حایم ئۆتمازجین، فەرماندەی هێزی گەڕان و فریاگوزاری، پێی گوتووه‌: دوایین سەرۆکی کۆمەڵگاکەمان ئێستا بەشێوەیەکی کارەساتبار مردووە لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئەوەندە لە سووریا نزیکین، رقم لەوە دەبێتەوە دەستنووسەکان بكه‌ونه‌ دەستێکی نا ئەمین،  تکایە پاسەوانی بکەن و دڵنیابن کۆمەڵگاکەمان لەبیریەتی”.

و لە درێژەی قسەکانیدا باسی له‌وه‌شكردووه‌: “به‌رپرسی تیمی فریاگوزاری ئیسرائیل بە پیرەمێردەکەی گوتووه‌کە، وەک خۆبەخشێک ئەمە یەکێکە لە کاریگەرترین ساتەکانی ژیانم، بەڕاستی شانازی دەکەم کە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی گرنگی ئاوا بپارێزم،  بۆ دڵنیابوون لەوەی کە میراتی کۆمەڵگەی جولەکەکان لە دیلۆك وەک خۆی دەمێنێتەوە.

رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنوت رایگه‌یاند: “ئەو به‌رپرسه‌ی فریاگوزاری ئیسرائیل گەڕایەوە، دوای ئەوەی بەشداری کرد لە رزگاركردنی نزیکەی 20 کەس لەژێر داروپه‌ردووی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، هەروەها دەرهێنانی زۆر ته‌رمی دیكه‌ كه‌ له‌نێوانیان به‌رپرسێكی یه‌هوودییه‌كان به‌ناوی شاول سینۆدی ئۆغڵو و هاوسەرەکەی، فۆرتونا”.

کتێبی ئەستێر کتێبێکی پیرۆزی جولەکەکانە لە پەیمانی کۆنەوە، کە گێڕانەوەی رزگاربوونی جولەکەکان لە گۆشەگیری لە ئیمپراتۆریەتی فارسدا، و لە پەیمانی کۆنیشدا بە زمانی عیبری لەو بەشەدا نوسراوه‌ کە پێی دەوترێت “كتوبیم” واتە كتێب،  ئەو و چوار پەرتووکه‌ی دیکە، یان مەجلوث، لە بۆنە گرنگەکاندا دەخوێندرانەوە، لە یەکێک لەو بۆنانەدا هەر یەکێک لەم پەرتووکە یان گۆڤارانەی دەخوێندرێنەوە.

لەم بۆنانە كه‌ جەژنی “ئه‌لپوریم”ه‌ ،  بۆیە شوێنی ئەستیر لە تەوراتدا لە کۆتایی ئەو پەرتووکاندایە کە بە زمانی عیبری بە مجه‌لوس، ناسراون، كتێبی ئه‌ستیر لەنێو جولەکەکاندا پێگەیەکی تایبەت و نایابی هەیە.

ئەوەی لەبارەی دەستکەوتنی تیمی فریاگوزاری ئیسرائیلییەوە بڵاوکرایەوە، هه‌رایه‌كی زۆری لە سۆشیال میدیای تورکیا دروستکرد، ئەو کەسانەی توویتیان کردووە. بە “دزی”یان وه‌سفكرد، هەندێکی دیکەش ناڕەزایی خۆیان لە ئیستغلالکردنی بوومەلەرزەکە بۆ دزین و تاڵانکردنی سامانی مێژوویی دەربڕی.

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا لە بەیاننامەکەیدا پشتڕاستی کردووەتەوە، کە “ئەو توراسه‌ تابه‌تانه‌ی هەموو جۆرە بیروباوەڕ و کولتوورێک کە چەندین سەدەیه‌ لە سنووری دەوڵەتدا بوونیان هەیە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی.

دەستنووسەکانی کتێبی ئەستیر لەلایەن سەرۆکی حاخامه‌كانی تورکیاوە پارێزراون، دووباره‌  دەگەڕێندرێنەوە بۆ كنێسی شاره‌كه‌.

یه‌هوودییه‌كانی تورکیا بەیاننامەیەکیان له‌ هەژماری فەرمی خۆیانەوە لە تویتەر، بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن: دەستنووسەکانی ئه‌ستیر لە ئیسرائیلەوە وەرگیراون،  لە لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حاخامه‌كانه‌وه‌ پارێزراون، دوای نۆژەنکردنەوەی كنێسه‌كه‌مان ده‌گه‌رێنینه‌وه‌.