سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بلینكن داوا له‌ توركیا ده‌كات هاوكاری سوید و فنلاند بكات

ەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە پێشبینی دەکات، واشنتن بە زووترین کات سزا تاکلایەنەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش داوا لە تورکیا دەکات، هاوكاری سوید و فنلاند بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، (20 ی شوباتی 2023)، مەولود چاوشئۆغڵو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمەریکییەکەی لە ئەنقەرە رایگه‌یاند:  هیوای خواست کە رێککەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف16 به ‌توركیا لە کۆنگرێسدا تەواو بكرێت.

لای خۆیەوە بلینکن ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی تورکیا تا ئەوکاتەی پێویست بێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو زیانانەی بەهۆی بوومەلەرزە گەورەکە لێی كه‌وتووه‌.

بلینکن جەختی لەسەر پێویستی فراوانکردنی هاوپەیمانی ناتۆ کردەوەم بە بەشداریکردنی فینلاند و سوید و داوشی کرد لەو چوارچێوەیەدا تورکیا هاوکاریان بێت، هەروەها سەبارەت بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16، وەزیره‌كه‌ی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە کە ئیدارەی بایدن پاڵپشتی فرۆشتنیان بە ئەنقەرە دەکات.