ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس‌ئاپ چوار تایبه‌تمه‌ندیی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی راگه‌یاند، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن جارێ ناتوانن ئه‌و تایبه‌مه‌ندییه نوێیانه به‌كاربهێنن، به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش، دوای ئه‌پده‌یتكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه، ده‌ستیان به تایبه‌مه‌ندییه نوێیه‌كان ده‌گات.
ماڵپه‌ری (وابێتا ئینفۆ) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس‌ئاپ، كه له‌لایه‌ن گرووپی (مێتا)وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، چوار تایبه‌تمه‌ندیی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیادكردووه، ئێستا به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید دوای ئه‌پده‌یتكردنی به‌رنامه‌كه، ده‌توانن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیانه به‌كاربهێنن، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن كاتیان ده‌وێت تا تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانیان پێده‌گات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه، له‌مه‌و به‌دوا به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه ده‌توانن 100 وێنه و ڤیدیۆ له‌میانی چاتكردندا بۆ هاوڕێكانیان بنێرن. ئه‌مه له كاتێكدایه، پێشتر به‌كارهێنه‌ران گله‌ییان لهوهكردبووه، كه نه‌یانده‌توانی زیاتر له 16 وێنه و ڤیدیۆ له‌كاتی چاتكردندا بۆ هاوڕێكانیان بنێرن.
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی واتس‌ئاپ، رێگه‌دانه به نووسینی ناوێكی درێژ بۆ گرووپێكی چاتكردن یان بۆ كه‌سێكی تایبه‌ت، كه ئه‌مه‌ش پێشتر به‌كارهێنه‌ران گله‌ییان له‌وباره‌وه هه‌بوو، چونكه ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی بۆ نووسینی ناوی گرووپێك دیاریكرابوون، كه‌مبوون.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا، له‌مه‌وبه‌دوا به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنه سه‌وزه‌كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ناردنی هه‌ر فایلێكی جۆری (وۆرد، پی دی ئێف، ئێكسڵ..هتد) ناونیشانێك یان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ناردنیان دابنێن.
كۆتا تایبه‌تمه‌ندی نوێی واتس‌ئاپ، رێگه‌دانه به دروستكردنی وێنه‌یه‌كی ئایكۆنی بۆ پرۆفایلی به‌كارهێنه‌ر، واتا له‌مه‌و به‌دوا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌جیانی وێنه‌ی تایبه‌تی خۆیان، وێنه‌یه‌كی ئایكۆنی (ره‌مزی) كه پێی ده‌گوترێت “ئاڤاتار”، له‌سه‌ر پرۆفایله‌كانیان دابنێن، وه‌كو ئه‌و تایبهمهندییهی ئێستا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فێسبووك، ئینستاگرام و سناپچاتیش هه‌یه.