کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا کە پێکهاتبوو لە 27 وەزیری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کۆتای هات و بڕیاردرا تیم و یارمەتی فریاگوزاری خێرا بنێردرێن بۆ تورکیا.
ئهمڕۆ دووشهممه (7ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، وەزیران دەرەوەی دانیمارک و سلۆڤاکیا و کرواتیا لە وڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24ـهوه هاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆ بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و رایانگەیاند، وڵاتەکانیان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک.
لارس لوکی، وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاماژەی بەوەکرد، چەند رێکخراوێکی مرۆی وڵاتەکەی لە تورکیان و لەوناوچانەی بوومەلەرزەکەی تیادا روویداوە دەستیان کردووە بەیارمەتیدانی لێقەوماوان.
ئهندريجا ميتلكو، وەزیری دەروەی کرواتیا بۆ کاروباری ئەوروپا گوتی، وڵاتەکەی شان بەشانی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە لەناردنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە.
ئەندری ستانوک، وەزیری دەرەوەی سلۆڤاکیا بۆ کاروباری ئەوروپاش دەڵێت، وڵاتەکەی پێشوازی یارمەتیدانی هاوبەش و بەکۆمەڵ دەکات کەلەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ئامادە کراوە.
دوێنێ دووشهممه (6ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چهقی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مهڕهش-ی باکووری کوردستان بوو.