بەرپرسێكی باڵای ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانی لەدەست دا

بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی باكووری كوردستان بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان هاووڵاتیی سڤیل كە لە ناویاندا بەرپرسێكی باڵای پارتی باش و هاوسەرەكەی تێدایە.

بوغرا كاڤوونجوو، ڕاوێژكاری باڵای پارتی باش، لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، بونیامین تەك، سەرۆكی لقی پارتەكەیان لە ناوچەی نوورداغ، سەر بە دیلۆک (غازی عەنتاب) و هاوسەرەكەی، بەهۆی بوومەلەرزەی ئەمڕۆوە گیانیان لەدەست داوە.