وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێویستی ده‌زانێت عێراق وه‌كو به‌شێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی بمێنێته‌وه. راشیگه‌یاند، به‌رده‌وامده‌بن له پاڵپشتیكردنی هێزه عێراقییه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئه‌نتۆنی بلنیكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، گرنگه عێراق وه‌كو به‌شێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی بمێنێته‌وه.
به‌گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به به‌هێزی بمێنێته‌وه، “پێویسته وه‌كو به‌شێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی بمێنێته‌وه”.
له‌باره‌ی كابینه‌ی ئێستای محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كه رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی پێی به‌خشی، بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی كاركردنن، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی هاوبه‌شی نێوان واشنتن و به‌غدا.
له‌باره‌ی پشتگیریكردن له سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، كه له‌م دواییه چالاكییه‌كانیان روو له زیادبوون كردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیده‌كاته‌وه، “به‌رده‌وامده‌بین له پاڵپشتیكردنی هێزه عێراقییه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا”.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دیارینه‌كراوه و عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.
محەممەد شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەڕەشە و هێرشی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو سنووری ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوه‌كو ئێستا پێویستیان به پاڵپشتی، راوێژ و راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سوودانی باسی له‌وه‌شكردووه، كابینه‌كه‌ی دەیەوێت بە هەمانشێوەی سعوودیە و وڵاتانی کەنداو سوود لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا وەربگرن، هه‌روه‌ها دەشکرێت لەیەککاتدا لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
هه‌ر لەو چاوپێکەوتنه‌دا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا لە سەرۆکەکانی پێش خۆی جیاوازە و لەهەمووان زیاتر شارەزای عێراقە، دەکرێت ئەمه بكرێته بنه‌مای پەیوەندییەكی زۆر باش له‌نێوان به‌غدا و واشنتن.