هیندستان دەکەوێتە پێش چینەوە

بە گوێرەی داتایەکی رێکخراوی WPR هیندستان کە حەفتەم کۆنترین وڵات دادەنرێت لە مێژوودا، لە ژمارەی دانیشتوان دەکەوێتە پێش چین.

داتاکانی رێکخراوەکە کە لە ماڵپەڕەکەیاندا بڵاویانکردووتەوە باس لەوەدەکەن، ژمارەی دانیشتوانی هیندستان لە سەرەتای 2023 نزیکەی ملیارێک و 422 ملیۆن و 824 کەسە، هەروەها رێژەی گەشەی دانیشتوان لەو وڵاتەدا %0.81 زیادی کردووە.

هیندستان کە مێژووەکەی بۆ 2000 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە حەفتەم کۆنترین وڵات دادەنرێت لە جیهاندا و رووبەری ئێستای وڵاتەکە 3.3 ملیۆن کیلۆمەتری دووجایە، رێژەی دانیشتوانەکەی %17.85ـی جیهان پێکدەهێنێت.

بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لە 60 ساڵ، ژمارەی دانیشتوانی چین بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، لە کەمبوونەوەدایە.

چین، ئەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، رێژەی لەدایکبوونەکانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کەسانی بەتەمەن لەنێو هێزی کاردا