رووسیا: هیچ هیوایه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا نییه

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا بڵاویکردەوە، هیچ هیوایەک نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمه‌ریکا پاش ئەوەی گەیشتنە خراپترین دۆخ.

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسا کرملن، لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەكراوه‌، هاوپەیمانی ناتۆ راستەوخۆ و ناراستەخۆ لە جەنگی ئۆکرانیا تێوەگلاوە، ئەوەش لەرێگەی ناردنی هاوکاری بۆ کێیڤ.

کۆشکی کرملن باسی لەوەشکردووە، بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا پێویستە داواکارییەکانی رووسیا لەبەرچاو بگێردرێت، بەپێچەوانەوە هیچ رێگایەکەی دیکە بۆ بەدیهاتنی ئاشتی نییە.

کۆشکی کرملن جەختی لەوەشکردەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو خەیاڵانە پەشیمان دەبنەوە کە پێیانوایە ئۆکرانیا لەم جەنگە سەرکەوتوودەبێت.

له‌ 24ـی شوباتی ساڵی رابردوو، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر ئۆكرانیا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ملیۆنه‌ها ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و به‌ هه‌زارن سه‌رباز و هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌هه‌ردوولا كوژران.

تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا به‌ ناڕاسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ی پێدانی هاوكاری سه‌ربازی له‌و جه‌نگه‌دا به‌شداره‌.