نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كات ژماره‌ی به‌ساڵاچووان تا ساڵی 2025 بۆ زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س به‌رزببێته‌وه.
نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی کۆمەڵایەتی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە وڵاتان دەكات ئامادەکاری بکەن بۆ زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان.
لە راپۆرتەكەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ھاتووە، پێشبینی دەکەن ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ بە سەرەوەیە تاوەكو ساڵی 2025 بۆ دوو هێندە زیاد بکات.
بەگوێرەی سەرژمێرییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی بەساڵاچووان لە ساڵی 2021، 761 ملیۆن كەس بووە و پێشبینی دەكەن تاوەكو ساڵی 2025 بەرزببێتەوە بۆ یەك ملیار و 600 ھەزار كەس.