لەبارەی داخستنی هەدەپە وەڵامی دادگای ده‌ستووری تورکیا دەدرێتەوە

بڕیاره‌ ئەمڕۆ سه‌رۆكی داواکاری گشتی دادگای باڵای توركیا، له‌باره‌ی پرسی داخستنی هه‌ده‌په‌ وه‌ڵامی دادگای ده‌ستووری وڵاته‌کەیان بداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/1/2023، تاوتوێکردنی پرسی داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ له‌ توركیا ده‌ستپێده‌كات. بڕیاریشه‌ به‌كر شاهین سه‌رۆكی داواکاری گشتی دادگای باڵای توركیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ لەبەردەم دادگای ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یدا راپۆرتێک پێشكه‌ش بكات.

دوای راپۆرتەکە سه‌رۆكی داواکاری گشتی دادگای باڵای توركیا، پارێزه‌رانی هه‌ده‌په‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ 5ی ئەم مانگە دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاریدا هاوكارییه‌ داراییه‌كانی گەنجینە‌ بۆ هه‌ده‌په‌ رابگیرێن، هاوكات سه‌رۆكایه‌تی دادگای باڵای توركیا له‌ 17ی ئاداری ساڵی 2021 پرسی داخستنی هه‌ده‌په‌ی جوڵاند و داوایكرد، كاری سیاسی له‌ 451 سیاسه‌تمه‌داری هه‌ده‌په‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.