سێ وڵات داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن سەردانی چین نەکەن

هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و لۆکسەمبۆرگ داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن بە هۆکاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی چین نەکەن.

ناوەندی وەڵامدانەوەی خێرا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، ‘ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەین کە بە سەردانی زۆر پێویست نەبێت، خۆیان لە سەردانی چین بەدوور بگرن، چونکە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە بە شێویەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و سیستەمی تەندروستیش ماندووە.”

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی لۆکسەمبورگیش داوای لە هاووڵاتییان کرد خۆیان لە گەشتکردن بۆ چین بە دوور بگرن.

بەهەمان شێوە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی چین کۆتایی بە سیاسەتی سفر کۆڤید هێنا، ئێستا جارێکی دیکە نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانی چین نەکەن.