په‌كه‌كه له راگه‌یاندنه‌كانییه‌وه باسی له‌وه كردووه كه سێ ئه‌ندامی ئه‌وان له هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوو له پاریس كوژراون، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یاندنی فه‌رمیی په‌كه‌كه یه‌كێك له‌وانه‌ی كوژراوه ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه بووه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 5/1/2022، میدیای فه‌رمیی په‌كه‌كه بڵاوی كرده‌وه كه ئەڤین گۆیی ناسراو بە ئامینە کارا، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بووە كه له دوای پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه‌وه، دووه‌م باڵاترین پۆسته له‌ناو په‌كه‌كه.
میدیای فه‌رمی په‌كه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌ڤین گۆیی، لە ساڵی 1974 لە گوندی هیلال سەبار، له ناوچەی قالبان سه‌ر به پارێزگای شێرناخ لەدایک بووە و له ساڵی 1988ـه‌وه په‌یه‌وه‌ندی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه كردووه، واته له ته‌مه‌نی 14 ساڵی كراوه‌ته گه‌ریلا.
میدیای په‌كه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌ڤین گۆیی، پێشتر له ریزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستان له پێناو په‌كه‌كه جه‌نگاوه تا بریندار بووه و دواتر بۆ چاره‌سه‌ر نێردراوه‌ته وڵاتی فه‌ره‌نسا و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی، وه‌ك چالاكوان و رێكخه‌ری چالاكییه‌كان، به‌شداری چه‌ندین گردبوونه‌وه و چالاكی رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له فه‌ره‌نسا كردووه. تا رۆژی 23ی12ی2022 له بەردەم ناوەندی کلتوری و هونەری ئەحمەد کایە لە فەڕەنسا له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه له هێرشێكی چه‌كداریدا له لایه‌ن پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵه‌وه كوژران.