چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

دادگای دەستووری تورکیا هەژماری بانکی هەدەپە بلۆک دەکات

دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریدا هەژماری بانکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەشێوەیەکی کاتی بلۆک بکات.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی 5/1/2023دا دادگای دەستووری تورکیا بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی هاوکارییەکانی هەدەپە لە گەنجینە رابگرێت.

لە 19ی مانگی رابردوودا به‌كر شاهین، سه‌رۆكی دادگای باڵای توركیا 10 رۆژی دیاریكردبوو، بۆ بڕینی هاوکارییە داراییەکانی هەدەپە لە گەنجینەی تورکیا.

له‌ توركیا هه‌رپارتێك كه‌ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێنێت بگاته‌ په‌رله‌مان، ساڵانه‌ له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌ی وڵاتەکە هاوكاریی دارایی وه‌رده‌گرێت، پێشبینی ده‌كرێت هاوكارییه‌كانی هه‌ده‌په‌ بۆ ساڵی 2023 بگاته‌ 539 ملیۆن لیره‌ی توركی، كه‌ ده‌کاته‌ نزیكه‌ی 30 ملیۆن دۆلار.

پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) لە 15 تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەی ئاسایی حزبەكە بەڕێوەچووە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە، پابەندە بە دژایەتیکردنی سیستمی سەرمایەداری و تێدەكۆشێ بۆ کۆتایھێنان بە ھەڵاواردنی ئایینی، رەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ھەدەپە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر.