موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی عێراق و جیهان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، موقته‌دا سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی عێراق و جیهان كردووه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه، “بۆ خۆشه‌ویستانمان له كریستیانه‌كانی عێراق، هیوای ئاشتی و ئاسایش له وڵاتی خۆیان ده‌خوازین و دووربن له شه‌ڕی تیرۆریستان، سته‌مكاران و توندڕه‌وان”.
له په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در هیوای خواستووه بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ به‌شێوه‌یه‌ك بكرێته‌وه كه جێی ره‌زمه‌ندی خوای گه‌وره و هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ر (محه‌ممه‌د و عیسا) دروودی خوایان له‌سه‌ربێت، بن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا، سه‌در سڵاو بۆ كریستیانه‌كانی عێراق ده‌نێرێت و به “برا له نیشتمان و مرۆڤایه‌تی” وه‌سفیان ده‌كات.