پاریس.. له‌ نزیك سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریی كوردیی دوو كه‌س كوژران

ه‌ نزیك سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریی كوردیی له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ بازنه‌ی ده‌یه‌می پاریس له‌ ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ برینداربوون و برینی دووان له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.

داواكاری گشتیی پاریس، رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و تاوانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، پیاوێكیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌  له‌ ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌كه‌ی ده‌كرێت.