دادگەی باڵای بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو پلانانەی حکومەت بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دایناون، یاسایین.
سەرۆکی ئەنجومەنی پەنابەرانیش رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگا بێهیواکەرە و هەڕەشەیە لەسەر ئەو کەسانەی بەدوای پەناگەیەک و شوێنێکی ئارامدا دەگەڕێن.
جەختیشیکردەوە، بڕیارەکە هیچ بنەمایەکی نییە و کاریپێناکرێت، لە ئەگەری ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتیانەی کاریان لەگەڵ دەکەن ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
بەمەبەستی ناردنی پەنابەر و کۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا، ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و رواندا لە 14ی نیساندا رێککەوتنی ھاوبەشی کۆچ و گەشەپێدانی ئابوورییان واژوو کردبوو.