ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردووی دوورگه‌ی جاوای ئیندۆنیزیا، گه‌یشته 602 كه‌س.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوورگه‌ی جاوای مانگی رابردووی ئیندۆنیزیا، گه‌یشته 602 كه‌س، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته پشتڕاستیانكرده‌وه.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، رێژه‌ی زیانه گیانییهكانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیندۆنیزیا دیاریكرا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌بێ تۆماركردن یه‌كڕاست بهخاكسپێردرابوون، ده‌ركه‌وت رێژه‌كه به‌ره‌و 602 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی شارۆچكه‌ی سیانجۆر رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له‌و شارۆچكه‌یه گیان له‌ده‌ست بدات، به خێرایی به‌خاكی ده‌سپێرن، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه.