“هەوڵێکی کودەتا لە ئەڵمانیا شکستی پێهێنرا”

٢٥ گومانلێکراوی سەر بە گروپێکی راستڕەو هەوڵی کودەتایان بەسەر دامەزراوەکانی ئەڵمانیا داوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دەسەلاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا بەبەشداری 3 هەزار ئەفسەری پۆلیس لە 11 هەرێمی جیاوازی ئەڵمانیا 25 ئەندامی ئەو گروپە “توندڕەوەیان” دەستگیرکردووە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، 24 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ ناسنامه‌یان ئه‌ڵمانییه‌ و رووسییه‌كیشیان له‌گه‌ڵ بووه‌.

وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ر به‌ گرووپێكی راستره‌وی وڵاته‌كه‌ن به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی رایخ). 

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرووپه‌كه‌ ئامانجییه‌تی، حكومه‌تی ئێستای ئه‌ڵمانیا بگۆڕێت و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر ئایدلۆژیای خۆی.

به‌پێی گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ به‌پێی ئایدلۆژیای خۆیان.