سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایان گه‌یاند، ئاسایشی هه‌ردوولا له یه‌كتر جیا ناكرێنه‌وه و پێکەوە رووبەڕووی تیرۆر دەبنەوە. سەرۆک کۆماری ئێران گوتی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی ئاسایش له عێراق و ئه‌فغانستان به‌رقه‌رار بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هیوادارین حكوومه‌تی نوێی عێراق، خزمه‌تی باشتری هاووڵاتییانی بكات، هیوادارین ئه‌و هاوكارییانه له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
ره‌ئیسی گوتی، ئێران هاوكاریی عێراق ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گرووپه‌كانی تاوانه رێكخراوه‌كان و گرووپه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی، حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌رهه‌می هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان روونی كرده‌وه، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ و متمانه‌یه.
“عێراق و ئێران له‌باره‌ی نه‌وت و كاره‌باوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن”، سه‌رۆك كۆماری ئێران وای گوت.
ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی ئاسایش له عێراق و ئه‌فغانستان به‌رقه‌رار بكات.
سوودانیش رای گه‌یاند، له‌باره‌ی پرس و پێشهاته‌كان گفتوگۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چوونیان بۆ ئه‌وێ بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئه‌وه‌شی گوت، رێ به هیچ گرووپ و لایه‌ك ناده‌ن ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران.
سوودانی ئه‌وه‌ی به ره‌ئیسی گوت كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا نه‌وتی خاو بۆ ئێران ده‌نێرن بۆ پاڵاوتن.
سوودانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئاسایشی هه‌ردوولا پێوه‌نداره به‌یه‌كه‌وه، ناتوانرێ جیا بكرێنه‌وه، عێراق پانده به ده‌ستوور و رێ به‌هیچ لایه‌ك نادات ببێته مه‌ترسی و زیان بۆ وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئێران، ئه‌مه ده‌بێته سێیه‌م گه‌شتی ده‌ره‌كی سوودانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. گه‌شته‌كانی سوودانی پێشتر بۆ ئوردن و كوێت بووه و پێشبینی ده‌كرێ له‌و گه‌شته‌دا بۆ تاران، پرسی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دۆسیه‌ی دانوستانی نێوان ئێران و سعوودیه له گرنگترین بابه‌ته‌كانی گفتوگۆ بن.