دەستەی ئەمەریکا بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان (ئێف سی سی) رایگەیاند، بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پێنج کۆمپانیای چین بە فەرمی قەدەغەکرا کە لە نێوانیاندا هواوی زێد تی ئەی هەن.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بڕیارەکە ئەو کۆمپانیایانە بە ئامانج دەکات، کە واشنتن پێی وایە مەترسین لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، بۆیە بە هیچ شێوەیەک رەزامەندیان پێنادرێت لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ئەو بەرهەمانە بفرۆشرێن.
بە گوێرەی بڕیارەکە، ئامانجی سەرەکی ئەمەریکا هەردوو کۆمپانیای هواوی و زێد تی ئەیە، کە یاساکانیان لەسەر جێبەجێدەکرێن، هەروەها هەردوو کۆمپانیای دێهوا و هیک فیژن کە کەرەستەی کامێرای چاودێری بەرهەمدەهێنن، لەگەڵ کۆمپانیای هایتێرا، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی رادیۆ.