له ئاكامی ته‌قینی غاز، باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی داڕما و 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه چواریان منداڵن.
رووداوه‌كه له گوندی تیمۆڤسكۆی دوورگه‌ی ساخالینی ئه‌وپه‌ڕی خۆرهه‌ڵاتی رووسیا روویداوه.
ڤالێری لیمارینكۆ، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه، رایگه‌یاند، ته‌قینی غاز هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه بووه و چه‌ند نهۆمێكی باڵه‌خانه‌كه به‌و هۆیه‌وه داڕماون.
نزیكه‌ی 60 كارمه‌ندی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به هانای قوربانییه‌كانه‌وه بچن.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باری له‌ناكاو له هه‌رێمی ساخالین، رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ریخستووه، بتڵێكی 20 لیتری غاز ته‌قیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رێسای ئاسایشی پیشه‌سازی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی، قه‌ده‌غه‌یه غاز به‌و جۆره هه‌ڵبگیرێت و بتڵی له‌و جۆره له ناو ماڵان‌دا بێت و ئه‌و ماڵانه‌ی غاز به‌كارده‌هێنن، ده‌بێت بتڵی غازه‌كه‌یان ته‌نیا 5 لیتری بێت، نه‌ك 20 لیتری.
ئه‌م رووداوه، دوای ئه‌وه دێت، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له شاری سلێمانی له ئاكامی ته‌قینه‌ی سیستمی غاز له ماڵێكدا، خانوویه‌ك به ته‌واوی داڕما و له ئاكامدا 15 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 12ی دیكه كه سه‌رجه‌میان كه‌سوكاری یه‌كدی بوون بریندار بوون.