سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

10 گرانبه‌هاترین یاریزانانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر

چوار رۆژی دیكه‌ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م مۆندیاله‌ ده‌بێته‌ دوایین به‌شداریكردنی دوو گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ كه‌ نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ كێبڕكێی یه‌كتر ده‌كه‌ن كه‌ پێكهاتوون له‌ كریستیانۆ و مێسی، لەم ڕاپۆرتەدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ماركادا بڵاوكرایه‌وه‌، ناسنامه‌ی گرانترین یاریزانانی به‌شداربووی مۆندیال ده‌خرێته‌ڕوو.

1ـ کیلیان مباپێ فەرەنسی (160 ملیۆن یۆرۆ):

بەهۆی نەبوونی ئێرلینگ هالاند، یاریزانی نەرویجی کە بەهای 170 ملیۆن یۆرۆیە، مباپێ هێرشبەری فەرەنسی گرانترین یاریزانە لە مۆندیالی قەتەر نرخی نزیکەی 160 ملیۆن یۆرۆیە.

هاوینی ڕابردوو مباپێ بووە ئامانجی خواستی ڕیال مەدرید، هەر بۆیەش بەهای ئەو یاریزانە بەرزترینە لە مۆندیالدا، لە کاتێکدا هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان ئامانجی ئەوەیە بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت.

2ـ ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی (120 ملیۆن یۆرۆ):

ڕیال مەدریدی هێرشبەری بەڕازیلی کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵیدا نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، ڤینیسیۆس جونیۆر بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی دووەمدایە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل بە بەهێزترین پاڵێوراو دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جیهانی بۆ جاری شەشەم لە مێژووی خۆیدا و ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوە بۆ یه‌كه‌مجار ڤینسیۆس جامی جیهانی به‌ده‌ستده‌هێنێت.

3ـ فیل فۆدنی ئینگلیزی (110 ملیۆن یۆرۆ):

فیل فۆدنی ئینگلیزی، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، لەم وەرزەدا دووانەیەکی نایابی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی پێکهێنا و چەندین گۆڵی بۆ تۆمارکرد، بەمەش بەهای داراییەکەی بە 110 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندرا.

فۆدن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا لەگەڵ 3 شێرەکان لە مۆندیالدا یاری دەکات، هەوڵدەدات تاجی نازناوەکە بخاتە سەری کە لە ساڵی 1966ـەوە لە خەزێنەیاندا نەبووە.

ڕیزبەندی یاریزانانی دیکە:

جگە لەم سێ ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌، ناوی گەورەی تریش هەن کە به‌ داهاتێكی زه‌به‌لاحه‌وه‌ به‌شداریی له‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن:

4-  تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی (60 ملیۆن یۆرۆ).

5-  فێدریکۆ ڤالڤێردی ئۆرۆگوای (100 ملیۆن یۆرۆ).

6-  جەمال موسیالەی ئەڵمانی (100 ملیۆن یۆرۆ).

7-  ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی (100 ملیۆن یۆرۆ).

8-  ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی ئینگلاند (70 ملیۆن یۆرۆ).

9-  جود بێلینگهامی ئینگلاند (100 ملیۆن یۆرۆ).

10-  پێدرۆ گۆنزالێز لۆپێزی ئیسپانی (پێدری) (100 ملیۆن یۆرۆ).