خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵكی ئێران لەدژی ڕژێمی ئەم وڵاتە بەردەوامە و ڕۆژانە لە زۆرێك لە شارەكانی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت.لەو چوارچێوەیەشدا خەڵكی ئێران هەڵمەتێكی نوێی سێ ڕۆژەیان لەدژی ڕژێم دەستپێكردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكانی ئێران، لە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا هەڵمەتێك لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی سەرتاسەری ئێران دەست پێدەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵمەتە سێ ڕۆژییەدا كە لە شارە جۆربەجۆرەكاندا كە بە “شەهوەتی خوێن” و “فەتحكردنی تاران” ناودەبرێت، ڕاگەیەندراوە: ئەم سێشەممەیە كۆدەبینەوە و تا ڕژێم نەڕووخێندرێت و دیكتاتۆرەكان بە تەواوی لانەبرێن ناوەستین.