سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له بڕیارێكدا، هاووڵاتیانی هه‌نگاریای له پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری به‌خشی و له‌مه‌ودوا هه‌نگارییه‌كان ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
رۆژنامەی فەرمییه‌كانی توركیا، بڕیارێكی سەرۆكایەتی كۆماری وڵاتەكەیان بڵاوكردووه‌تەوە سه‌باره‌ت به به‌خشینی هاووڵاتیانی هه‌نگاریان له پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری له‌وكاته‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه هاووڵاتیانی هەنگاریی ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ تاوه‌كو شه‌ش مانگ له وڵاتی توركیا بمێننه‌وه و سوود له‌و بڕیاره وه‌ربگرن بۆ مانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری له وڵاتی توركیا.
هه‌ر له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا، ئاماژه به رێگه‌پێدانی ئه‌و گه‌شتانه كراوه كه ترانزێتیان له یه‌كێك له فرۆكه‌خانه‌كانی توركیادا هه‌یه، ده‌توانن سوودمه‌ندبن له‌و بریاره، كه له رۆژی پێنجشەممە (10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) چووه‌ته بواری جێبەجێكردنەوە.
ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته دێت، بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوانیان.