ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپێشاندانی قوتابییان له سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی ئێران به‌رده‌وامه و ئه‌وه چل و پێنج ڕۆژه ئه‌و خۆپێشاندان و گردبوونه‌وانه به‌رده‌وامن.
له‌و چوارچێوه‌دا قوتابییانی ده‌رمانسازی له شیرزا گردبوونه‌وه و دروشمی دژ به بكوژانی خۆپیشانده‌رانیان گوته‌وه.
له زانكۆی زه‌نجانیش قوتابییانی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی قه‌زوین گردبوونه‌وه و ڕووبه‌ڕووی قوتابییانی سه‌ر به ڕژێم دروشمیان گوته‌وه و ڕه‌خنه‌یان له‌و قوتابییانه گرت و گوتیان ئێوه ناوی حوسه‌ین ده‌هێنن و شانازی به سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكییه‌وه ده‌كه‌ن.
لای خۆیانه‌وه قوتابییانی زانكۆی مونته‌زه‌ری له مه‌شهه‌د ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و دروشمێكیان به‌رزكردبووه‌وه ده‌یگوت: به خوێنی ئێمه نووسیتان: ئێمه ژینامان نه‌كوشتووه.
له هه‌مه‌دانیش قوتابییانی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و ته‌لارسازی له زانكۆی بووعه‌لی سینا گردبوونه‌وه و مانیانگرت و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی قوتابییان له زانكۆ و له به‌شه ناوخۆییه‌كان و به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ دژ به قوتابییانی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیی سنه‌و قوتابییانی زانكۆی به‌ردیس ڕه‌زوان له مه‌شهه‌د ده‌ربڕی.
له زانكۆی زانست و پیشه‌سازیی تارانیش هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتی نانخواردنی قوتابییانی كوڕ و كچ به سۆنده ئاویان به‌سه‌ردا كردن و چه‌كدارێكیش ده‌ستی له قوتابییه‌كی كچ به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام قوتابییانی دیكه به‌ره و ڕووی بوونه‌وه.
لای خۆیانه‌وه قوتابییانی زانكۆی به هه‌شتی له تاران و زانكۆی ته‌لارسازی له هه‌مه‌دان له‌ناو زانكۆدا گردبوونه‌وه و دروشمی دژ به حكوومه‌تیان گوته‌وه.
له زانكۆی تارانی ئازاد هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی سڤیل و به چه‌ك و قامچییه‌وه چوونه ناو زانكۆكانه‌وه و چه‌كدارێكیان ته‌قه‌ی له قوتابییه‌كان كرد.
له شاری سنه‌یش هێزه ئه‌منییه‌كان به جلی سڤیله‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌شی كچان له زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیی سنه‌و ده‌رگایان له‌سه‌ر قوتابییه كچه‌كان له زانكۆكه داخست له كاتێكدا دووكه‌ڵێك له‌ناو زانكۆكه‌وه بڵند ده‌بووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پاش پێنج ڕۆژ دوای ڕفاندنی ته‌رمی ڕۆژنامه‌نووس ڕه‌زا حه‌قیقه‌ت نه‌ژاد له فڕۆكه‌خانه‌ی شیراز چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسداران بێ ئاگه‌داری كه‌سوكاری به نهێنی له شوێنێكی دوور له شوێنی نیشته‌جێی خێزانه‌كه‌ی ناشتیان. ته‌رمی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به ڕه‌زامه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌رلین ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرابووه‌وه.