كەناڵی فۆكس نیوز و ئێكسپرێس: خانەوادەی كاربەدەستانی ئێران بەرەو بەریتانیا ڕادەكەن

ڕۆژنامەی ئێكسپرێس و فۆكس نیوز بڵاویانكردەوە، بەرپرسانی باڵای حكومەت لە ئێران ڕۆژانە تا پێنج گەشتیان بۆ خێزانەكانیان بەكرێ گرتووە، لەكاتێكدا بەدوای “پاسپۆرتی بەریتانیا”دا دەگەڕێن بۆ ئەوەی هاوسەر و منداڵەكانیان لە وڵاتەكەیان دەربهێنن.
جگە لەوەش ئەم میدیایە باس لەوە دەكات كە بەشێك لە فڕۆكەخانەی سەرەكی تاران بە هۆی تێپەڕین و هەڵهاتنی خێرای بنەماڵەی بەرپرسان لەم وڵاتەدا جەنجاڵ بووە. 
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئێرانی بە كەناڵی فۆكس نیوز و ئێكسپرێسی ڕاگەیاندووە، نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕژێم هەموو وردەكارییە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەكەی گۆڕیوە.
 ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەرپرسانی ئێران كەسانی مەدەنی (هاوڕێ و خێزانەكانیان) لە دەروازەی پشتەوەی فڕۆكەخانەكەوە ڕاستەوخۆ بۆ نێو فڕۆكەكان گواستۆتەوەو لانیكەم ڕۆژانەش پێنج گەشتی نێودەوڵەتییان ئەنجامداوە.
 

ھەواڵی زیاتر