میشێل عۆن، سه‌رۆككۆماری لوبنان وه‌كو نه‌ڕازه‌یه‌تی ده‌ربڕینێك له‌به‌رامبه‌ر رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارێكی نوێی وڵات، ده‌ستیله‌كاركیشایه‌وه و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌جێهێشت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، میشێل عۆن، سه‌رۆككۆماری لوبنان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنانی به‌جێهێشت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو، به‌و شێوه‌یه‌ش وڵاتی لوبنان كه‌وته نێو بۆشایی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه.
سه‌رۆككۆماری لوبنان وه‌ك نه‌ڕازه‌یه‌تی ده‌ربڕینێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی وڵات له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و له گوتارێكی ماڵئاواییكردندا له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كم بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نارد و واژووم له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت كرد، ئه‌مڕۆ كۆتایی قوناغێك و سه‌ره‌تایی قۆناغێكی نوێیه، “قۆناغی شۆڕه‌ش”، به‌وپێیه‌ی له‌دوای خۆم بارودۆخێكم به‌جێهێشتووه، پێویستی به شۆڕ‌ش و كاركردنه. گوتیشی: وڵات دزراوه، ئه‌م چه‌نده‌ش پێویستی به هه‌ڵوێست و هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
له‌باره‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌داردانی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی لوبنان، میشێل عۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ئه‌مڕۆ رۆژی ماڵئاواییكردن نییه، به‌ڵكۆ رۆژی كۆتاییهاتنی ئه‌ركێكه، پێمبڵێن، كێ پارێزگاری له بانكی ناوه‌ندی لوبنان ده‌كات، ئه‌و پارێزگاره‌ی نه‌مانتوانی بیبه‌ینه به‌رده‌م دادگا، كێ هاوپه‌یمانییه‌تی، كێ ده‌یپارێزێت؟”.
16ـی ئایاری 2022، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا حزبوڵڵای لوبنانی و هاوپه‌یمانه‌كانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان له‌ده‌ستدا كه له 128 كورسی پێكدێت. دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش، ماوه‌ی شه‌ش مانگه لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی لوبنان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی وڵات.