کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر: گەرانەوەی شەنگال بۆ دۆخی ئاسایی زۆر لەسەرخۆیە

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، گه‌ڕانه‌وه‌ی شنگال بۆ دۆخی ئاسایی زۆر له‌سه‌رخۆیه‌، هاوكات ئاماژه‌ به‌ دۆخی خراپی په‌روه‌رده‌ كردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/10/2022، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ به‌شێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ململانێ لە شنگال زۆر بە خراپی کاریگەری لەسەر کەرتی پەروەردە لە شەنگال کردووە و گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی زۆر لەسەرخۆ دەڕوات. پۆلەکان زۆر قەرەبالغن و که‌لوپه‌ل و پێداویستی خوێندنیش نییە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: پەرەپێدانی پەروەردە یەکێکە لە کارە ھەرە لەپێشینەکان بۆ پێکھاتەکانی شنگال. بەم دواییانە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەگەڵ دامەزراوەی ستێپ بۆ گەشەپێدان و پەروەردە ھاوبەشی کردووە بۆ چاکردنەوەی 2000 مێزی خوێندن لە شەنگال.

تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش: 22 کەسی خۆجێی لەناویشیاندا چەندان ئافرەت کارەکە جێبەجێ دەکەن. دامەزراوەی ستێپ لە نزیکەوە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەروەردە دەکات بۆ دابەشکردنی مێزی خوێندن بۆ 31 قوتابخانە لە دەڤەری شنگال لەناویشیاندا قوتابخانەی ئومێد،، کە رێکخراوێکی تری ناحکوومی بەھاوکاری ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، قوتابخانەکە نۆژەن دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر