رۆژنامەی ھەولێر

میدیای ئێرانییەکان: لە رووداوێكی تەقەکردندا 13 کەس کوژران

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس 15 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقەکان بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کراوە و هێرشەکە بۆ سەر مەزارگەیەکی ئایینی بووە و ژمارەیەکی زۆری گیان لەدەستدان و برینداری لێکەوتووەتەوە. 

میدیا ئێرانییەکان ئاماژە بەوەدەدەن، تەقەکەرەکان سێ کەس بوون، دووانیان دەستگیرکراون لە دەزگا ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنی تەقەکەری سێیەمدان.