یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، ئاشكرایكرد، له ناوچه‌كه‌دا ناكشێینه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گوتیشی: “له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكشێینه‌وه و بۆ رووسیا، چین و ئێرانی چۆڵناكه‌ین”.
پێشتریش جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، واشنتن هه‌میشه هاوبه‌شێكی چالاك بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بایدن ئه‌وه‌شی گوتبوو، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكشێینه‌وه، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه واشنتن رۆڵی گرنگ له بواره‌كانی سیاسی، سه‌ربازی و میحوه‌ری تێدا ده‌گێڕێت.
جه‌ختیشی له‌وه كردبووه‌وه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ رووسیا، چین و ئێران چۆڵ ناكه‌ین.