چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ریشی سوناک خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاندید دەکات

پاش دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران، ئەمڕۆ یەکشەممە (23ـی ئەیلوولی 2022) ریشی سوناك، وەزیری دارایی کابینەی بۆریس جۆنسۆن رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید دەکات.

ریشی سوناك لە تویتێکدا گوتی” شانشینی یەکگرتوو وڵاتێكی مەزنە، بەڵام ئێمە رووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری قووڵ دەبینەوە، من دەمەوێت ئابووریەکەمان چاکبکەمەوە و، پارتەکەمان یەکبخەم و داواکارییەکانی خەڵکەکەمان جێبەجێبکەین”.

رۆژی 5ـی ئەیلوولـی 2022، ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، (لیز ترەس)ـیان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد. بەپێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵات، دواتر لیز ترەس لە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.